نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس سه‌رفراز نه‌قشبه‌ندی كۆچی دواییكرد
K24 - هه‌ولێر:
نووسەر و رۆژنامەنووسی ناوداری باشووری كوردستان سەرفراز نەقشبەندی كۆچی دواییكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سەرفراز نەقشبەندی، نووسەر و رۆژنامەنووسی ناوداری باشووری كوردستان له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد.
سه‌رفراز نه‌قشبه‌ندی له شاره‌دێی بامه‌ڕنێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌دایك بووه و له چه‌ندین گۆڤار و رۆژنامه كاریكردووه و سه‌رنووسه‌ری چه‌ندین رۆژنامه‌ی كوردیش بووه. نه‌قشبه‌ندی هاوكات ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بوو.
ناوبراو له وڵاتی ئه‌ڵمانیاش خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆی بووه و له‌سه‌ر دۆزی كورد چه‌ندین كتێبی ده‌ركردووه و هه‌ر له‌و وڵاته چه‌ندین كورته چیڕۆكی نووسیوه.
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی كۆچی دوایی سه‌رفراز نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێت:
هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناودار، خاتوو (سەرفراز نەقشبەندی)مان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ 10/2/2023 بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا سەری نایەوە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم لە هاوڕێیانم برایان عەبدولڕەحمان نەقشبەندی و غەیاسەدین نەقشبەندی دەکەم. خوا سەبووری و ئارامییان پێ