وهزارهتی گهنجینهی ئهمهریكا و شاندی عێراقی بە قاچاخبردنی دۆلاریان تاوتوێكرد
K24 - ههولێر:
شاندی حكومهتی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری عێراق لە واشنتن کۆبوونەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی (10ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، شاندی حكومهتی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئابووری عێراق لە واشنتن کۆبوونەوە و لهوبارهوه وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، واڵی ئادیەمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵ شاندی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئابووری و پلانکی حکومەتی عێراق بۆ چاکسازی لەو سێکتەری بانکی و بازرگانی کۆبوونەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە، هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوە و بە قاچاخبردنی دۆلار دووپاتکردووەتەوه و هەروەها باس لە گرنگی پەیوەندی ئابووری دوولایەنەی ئەمریکا و عێراق و بەهێزکردنی ئابووری عێراق کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و عێراق ئالنگارییە ئابوورییەکانی بەردەم حکومەتی عێراق لە گەندەڵیی و سەربەخۆیی وزەی عێراق و کێشەکانی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی بەهای دراو قسەیان لەبارەوە کراوە.
لهلایهكی دیكهوه، بهیان سامی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بە پەیامنێری کوردستان24 راگەیاند، "بە واشنتنمان گوتووە سەرەڕای کێشەکان، ئامادەین و پابەندی ئەو دۆستایەتی و رێککەوتنانەبین کە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەمانە".
بەیان سامی عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەشدا، "چاوەڕێین شاندێکی بازرگانی ئەمریکا لە حوزەیران سەردانی هەرێمی کوردستان بکات."