کۆشکی سپی: تا شەش مانگ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ سووریا بەردەوام دەبن
K24 - هەولێر:
کۆشکی سپی لەبارەی هاوکارییەکانی بۆ سووریا رایگەیاند، تا شەش مانگ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ سووریا بەردەوام دەبن و هاوکارییەکان راستەخۆ بە سەر خەڵکی سووریا دابەش دەکرێن.
کۆشکی سپی لەبارەی هاوکاریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئەو ناوچانە نابنە بەربەست.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆشکی سپی، دووەم کاروانی هاوکارییەکانی ئەمەریکا لە دەروازەی باب ئەلهەوا گەیشتنە سووریا کە لە 20 بارهەڵگر پێکهاتوون.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند.
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون.
دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یە چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
بوومەلەرزەکە سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریاشی گرتەوە، کە بەهۆیەوە چەندین باڵەخانە و خانوو داڕمان و هەزاران قوربانی لێکەوتەوە.