میری قەتەڕ 14 ملیۆن دۆلار هاوکاری تورکیا و سووریا دەکات
K24 - هەولێر:
میری قه‌ته‌ڕ 14 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی توركیا و سووریا ده‌كات.
شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی، میری قه‌ته‌ڕ بری 50 ملیۆن ریاڵی قه‌ته‌ڕی كه ده‌كاته 14 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هاوكاری پێشكه‌ش به زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی توركیا و سووریا ده‌كات.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی قه‌ته‌ڕ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی كۆمه‌ك و پشتیوانی فریاگوزارییه بۆ زیانلێكه‌وتووان له‌هه‌ردوو وڵات‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستا نزیكه‌ی 18 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان له‌و وڵاته كۆكراوه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند.
چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون.
دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یە چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته هه‌ژاند.
بوومەلەرزەکە سنوورەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریاشی گرتەوە، کە بەهۆیەوە چەندین باڵەخانە و خانوو داڕمان و هەزاران قوربانی لێکەوتەوە.