سەرۆک بارزانی لە چۆنییەتی گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکۆڵێتەوە

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لە چۆنیەتی گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەکۆڵێتەوە و عەفرینییەکانیش سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکەن.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرۆک بارزانی تیمی دەزگای خێرخوازی بارزانی راسپارد کە هاوکاری هەموو پێکهاتە رەسەنەکانی شاری عەفرین بەبێ جیاوازی بکەن و دەستخۆشی لە کارمەندانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە.

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە یەکەم رۆژی بوومەلەرزەکە، چەندین تیمی بە هاناوەچوون و کۆمەکی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان رەوانەکرد، تائێستا 12 بارهەڵگری لە خواردن و دەرمان و پێداویستی دیکە گەیاندووەتە خەڵکی لێقەوماوی ئەو ناوچانە، به‌تایبه‌ت بۆ عه‌فرین و رۆژئاوای كوردستان.

 

Fly Erbil Advertisment