سبه‌ی مه‌سرور بارزانی له لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات
K24 - هەولێر:
سبەی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
لوتكەكە بە ناونیشانی سیمای حکومەتەکانی داھاتوو دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و بۆ ئەمساڵیش 20 سەرۆک وڵات و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیر لە وڵاتانی جیاواز بەشداردەبن.
نێردراوی كوردستان24 له دوبه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی (دووشه‌ممه 13ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023) به فه‌رمی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە شاری دوبەی ده‌ستپێده‌كات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جیاواز، لێره به‌شداره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له لوتكه‌ی ئه‌مساڵی دوبه‌ی باڵاده‌ستن، بریتیین له قه‌یران و كێشه‌كانی ئێستای جیهان، به‌تایبه‌ت قه‌یرانی وزه، كه به‌رۆكی ئه‌وروپای گرتووه، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی ژینگه، ئابووری و حكومه‌تی ژماره‌یی، له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه له لوتكه‌ی دوبه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستانیش تێیدا به‌شداره.
نێردراوی كوردستان24 له دوبه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سبه‌ی پاشنیوه‌ڕۆ، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لوتكه‌ی دوبه‌ی وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و كۆمه‌ڵێك دیداریشی ده‌بێت.