بە بەشداری مەسرور بارزانی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی دەستیپێکرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند دیدارێکی گرنگی دەبێت
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 13/2/2023، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لەژێرناوی "سیمای حکومەتەکانی داھاتوو" لە دوبەی دەستیپێکرد.
عەمار نەجمەدین نێردراوی کوردستان24 لە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێکی لوتکە بە وەستانی ساتێک بێدەنگی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا دەستیپێکرد.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان کۆمەڵێک دیداری لەگەڵ سەرۆک و نوێنەری وڵاتان دەبێت.
نێردراوی کوردستان24 باسی لەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان وتارێک پێشکەش دەکات.


