جەنەراڵێکی ئەمەریکی: بەدووری نازانین ئەو تەنەی لە سنووری کەنەدا بینرا لە دەرەوەی زەوی هاتبێت

K24 - هەولێر:

فەرماندەی فەرماندەی باکووری هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، بەدووی نازانن ئەو تەنەی لە سنووری کەنەدا خستیانە خوارەوە لە دەرەوەی زەوی هاتبێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەوانان سەبارەت بەو تەنەی 12 ی ئەم مانگە پێنتاگۆن لە سنووری کەنەدا خستیانە خوارە، جەنەراڵ ڤان دیر هیرک فەرماندەی فەرماندەیی باکووری هێزەکانی ئەمەریکا راشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لە پاشماوەی تەنە نەناسراوەکە جێدەهێڵن بۆ یەکەکانی هەواڵگری و هەموو ئەگەرێکیش پێشبینی کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا روون نییە ئەو تەنەی خستیانە خوارەوە چۆن لە ئاسماندا ماوەتەوە و رەنگە لەدەرەوەیی زەوی هاتبێت.

ئاسمانی ئەمەریکا دوو هەفتەی جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دوای ئاشکرابوونی باڵۆنێکی هەواڵگری چینی لە ئاسمانی ئەمەریکادا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

رۆژی 4ـی شوباتی 2023، میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا باڵۆنە سیخورییەکەی چینی لە کەناراوەکانی کارۆلینای باشوور خستەخوارەوە.