کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات دەستیپێکرد

K24 – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات، لە دوبەی دەستیپێکرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە (12ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى گهیشته ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی کە ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان دەبێت.