بڕێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان

K24 - بەغدا:
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ بڕی پارەی قەرزی شایستەی جووتیارانی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای دانەوێڵەی بازرگانی حکومەتی عێراقی دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا راشیگەیاند، بڕی پارەی قەرزی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان 272 ملیار و 26 میلۆن دیناری ساڵەکانی 2015 و 2016ـەیە.
رۆژی 7ـی شوباتی 2023، لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاردرا بە خەرجکردنی بڕی قەرزی شایستەدارییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2015 و 2016.