سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی چینی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی وڵاتی چین، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به بوارى ئابوورى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى كۆمارى چين به سه‌رۆكايه‌تيى ژوو رووى، یاریدەدەری وەزیر لە فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى کۆمیتەی ناوەنديی پارتى كۆمۆنيستى چین كرد.
له ديدارێكدا كه باڵيۆزى چين له به‌غدا و به‌رپرسان له كونسولخانه‌ى گشتيى چين له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به‌وه‌دا كه به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى چين له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خوازيارى بره‌ودان به هاريكاريى نێوانيانن، به‌تايبه‌تى له بوارى بازرگانى و كولتووريدا. هه‌ر له‌م باره‌يه‌وه باس له كار و چالاكييه‌كانى كۆمپانيا چينييه‌كان له عێراق كرا.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنى سيستمى فيدراڵى له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى سه‌قامگيرى و بره‌ودانى زياتر به بوارى ئابوورى. هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپاتكرده‌وه بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و پرۆژانه‌ى چين له عێراق ئه‌نجاميان ده‌دات.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، شه‌ڕى دژى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.