جوتیار عادل: چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جارێكی دیكه شاندی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جارێكی دیكه شاندی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و له كۆبوونه‌وه‌كانیشیاندا جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه، نابێت وه‌ك پارێزگایه‌ك سه‌یربكرێین.
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامه‌نووس ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌غدا، تێڕوانینی حكومه‌تی هه‌رێمیان له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گاز خسته‌ڕوو و كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێویسته وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و نابێت وه‌ك پارێزگایه‌ك سه‌یربكرێت.
گوتیشی: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جارێكی دیكه شاندی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆببێته‌وه".
رۆژی (12ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، له‌گه‌ڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ کۆبووەوە و ئاوات شێخ جەناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ده‌كات ئاماژەی بەوەدابوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە رێکەوتن.
ئێوارەی رۆژی شەممە (11ـی شوبات/فێرایه‌ری 2023)، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری گه‌یشتنه شاری بەغدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌ت، ئامانج لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردنە لە سەر شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 عێراق و پڕۆژە یاسای نەوت و غاز‌و مادەی 140 و چەند دۆسیەیەکی دیكه.