تویته‌ر له چه‌ند وڵاتێك كێشه‌ی تێكه‌وت

K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا كێشه‌ی تێكه‌وت و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه ناتوانن پلاتفۆڕمه‌كه به‌كاربهێنن.
ماڵپه‌ری (داوندێتێكتهر)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه كێشه‌یان له به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌یه و ناتوانن به‌كاری بهێنن.
ماڵپه‌ره‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، زۆرینه‌ی ئه‌و ئاگادارییانه‌ی له‌باره‌ی له‌كاركه‌وتنی ئه‌و تۆڕه كۆمهڵایهتییهیان پێگه‌یشتووه، له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا بووه.
له 27ـی ئۆكتۆبه‌ری 2022 ئیلۆن مه‌سك تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە 44 ملیار دۆلار كڕییه‌وه، كه مانگانه زیاتر له 450 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌یه.