سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا کۆدەبێتەوە
K24 - هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژیرار لارشێ سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کەمێکی دیکە کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و لە سەردەمی حوکمڕانی چەندین سەرۆکی فەرەنسا و تێپەڕبوونی قۆناغی جیاجیا ئەو پەیوەندییانە پەرەیان پێدراوە، لە شەڕی داعشدا فەرەنسا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوکار و پشتیوانێکی بەهێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بوو، بۆ تێکشکاندنی داعش.