کەلێی ئاکرێ سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە
K24 - هه‌ولێر:
كه‌لێی ئاكرێ سه‌رنجی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی بۆ خۆی راكێشاوه و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه سه‌دان گه‌شتیار رۆژانه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش سه‌ردانی ئه‌و كه‌لێیه ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سامی، هاووڵاتییه‌كی باشووری عێراقه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی سه‌ردانی كه‌لێی ئاكرێیان كردووه و به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه دیمه‌نه جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی كه‌لێی ئاكرێیان بینیوه و ویستوویانه له نزیكه‌وه بیبینن و سه‌ردانی بكه‌ن.
میهره‌بان ئه‌بوبه‌كر، گه‌نجێكی دانیشتووی پارێزگای سلێمانییه و هاتووه‌ته كه‌لێی ئاكرێ و ده‌ڵێت، "من له سلێمانییه‌وه هاتوومه‌ته ئاكرێ بۆ بینینی ئه‌م قه‌ڵایه، رێیه‌كه‌ی سه‌خت بوو، به‌ڵام كه هاتمه لێره و بینیم ئاكرێ هه‌موی لێ دیاره، هیلاكییه‌كه‌م له‌بیرچوو، به‌راستی شوێنێكی زۆر خۆشه."
سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ سه‌ر كه‌لێی ئاكرێ هه‌لی كاری بۆ چه‌ند گه‌نجێك ره‌خساندووه و یه‌كێك له كاسبكاران كه له‌سه‌ر كه‌لێ چا، گوڵه‌به‌ڕۆژه و خواردنه جۆراوجۆره‌كان به گه‌شتیاران ده‌فرۆشێت رایگه‌یاند، "ساڵانه له‌م كاتانه‌دا به‌هۆی هاتنی گه‌شتیارانه‌وه، هه‌لی كارمان بۆ ده‌ره‌خسێت و هه‌ر گه‌نجێك جۆره پێداویستییه‌ك به گه‌شتیاران ده‌فرۆشێت".
قه‌زای ئاكرێ ده‌كه‌وێته سه‌ر به پارێزگای دهۆك. دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی ئه‌و پارێزگایه. لەنێوان سێ چیادایە، خانووەکانی لەسەر یەک بەداوێنی شاخەکاندا ھەڵچوون. ئەمەش دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی بە شارەکە بەخشیوە و ئەم شارە لەساڵی 1877 زایینی بووە بە ناوەندی قەزا. ئەم شارۆچکەیە سەر بە پارێزگای نەینەوا بوو تاوەکو ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی 1991، پاشان بە فەرمی بووە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای دھۆک و ھەرێمی کوردستان.