راگەیهندراوێك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24 - هەولێر
حكومهتی ههرێمی كوردستان وهڵامی رۆژنامهی "الصباح"ـی عێراقی دهداتهوه و رایدهگهیهنێت، ئهو راپرسییهی رۆژنامهی ناوبراو لهبارهی بێهیوابوونی خهڵكی ههرێمی كوردستان له دهسهڵاتی سیاسی ئهنجامی داوه، هیچ بنهمایهكی زانستی نییه.
ئهمڕۆ (شهممه 18ـی شوبات / فێبرایهری 2023)، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: خەڵکی پارێزگاکانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن، کە هەرێمی کوردستان لە رووی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەکانی دیکەی عێراقەوەیە، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوادەکەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێک کە لە هەموو بوارەکاندا وێران و کاول بووە!
دهقی راگهیهندراوهكه:
ئەمڕۆ 18ـی شوباتی 2023، رۆژنامەی "الصباح"ی عێراقی، نووسینکی بڵاوکردووەتەوە کە گوایه لە راپرسییەکدا "خەڵک بێ هیوابوون لە دەسەڵاتى سیاسیی هەرێم و خوازیارى گەڕانەوەن بۆ سەر بەغدا".
ئەم سەنتەر و بەناو راپرسییەی رۆژنامەکە پشتی پێبەستووە، هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و دوورە لە راستییەوە، ئەگەر بەڕاستیش رۆژنامەی (الصباح ) و ئەوانەی لە پشتییەوەن، باوەڕیان بە راپرسییە، لە 25ـی سێپتەمبەری 2017 ، زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان، لە گەورەترین راپرسی و ریفراندۆمی جەماوەری و دەنگدانێکی ئازاددا، قسەی خۆیان کرد و دەنگیان بۆ جیابوونەوە دا، بەڵام دەسەڵاتتدارانی ئەوکاتی بەغدا، بە هێرشی سەربازی و بەکارهێنانی سوپا لە دژی خەڵکی کوردستان و گەمارۆدان، وەڵامی ریفراندۆم و رای خەڵکیان دایەوە.
خەڵکی پارێزگاکانی عێراق، خۆیان شایەدی دەدەن، کە هەرێمی کوردستان لە رووی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و خزمەتگوزارییەوە، بە چەندین ساڵ لە پێش ناوچەکانی دیکەی عێراقەوەیە، ئیتر چۆن خۆزگە بەوە دەخوازن و داوادەکەن بگەڕێنەوە سەر شوێنێک کە لە هەموو بوارەکاندا وێران و کاول بووە!
هەرێمی کوردستان ، خاوەن قەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە و بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانە و هیچ دەسەڵاتێک تواناى هەڵوەشاندنەوەی هەرێمى کوردستانى نییە و بە نووسینی رۆژنامەیەکی مایەپووچ هەڵناوەشێتەوە، کە پارەیەکی زۆری لێ خەرجدەکرێ و کەسیش هەر نازانێ ماوە یان داخراوە !
فەرمانگەى میدیا و زانیارى
18 شوبات 2023