له هێرشێكی چه‌كداریدا 13 كه‌س له دیاله كوژران و برینداربوون
K24 - هەولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له هێرشێكی چه‌كداریدا له ده‌وروبه‌ری قه‌زای خاڵسی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله، 13 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیا عێراقیهیكانی راگه‌یاندووه، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه له‌كاتێكدا كراوه‌ته سه‌ر جووتیاران له گوندی ئه‌لبو بالی له دووری 20 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه، كه له‌ناو كێڵگه‌كانیان خه‌ریكی كێڵان و داچاندن بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌و هێرشه‌دا، له‌نێو كوژراواندا 2 ئافره‌ت هه‌بوون و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، هێرشه‌كه له ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆنی هۆزایه‌تی بووه، نه‌ك تیرۆرستی.