یاری Atomic Heart بڵاوکرایەوە و نمرەی ٪77ـی پێدرا

K24 - هەولێر:
چی روویدەدا گەر لە جەنگی سارد یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەمریکا سەرکەوتبا، لەم یارییە باس دەکرێت.
یاری ئەتۆمیک هارت چیڕۆکێکی ئاڵۆز و سەرنجراکێشی هەیە، باس له ساڵی 1955 دەکات، جەنگی جیهانی دووەم بە کۆتا هاتووە و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو حوکمی جیهان دەکات، گەیمەر بە کارەکتەرێک یاری دەکات دەچێتە ناو تاقیگەیەکی زانستی یەکێتی سۆڤیەت کە جۆرە رۆبۆتێک خەریکی دروستکردنی رۆبۆتی دیکەیە تا شوێنی مرۆڤایەتی بگرنەوە و جیهان داگیر بکەن.
یارییەکە ئەکشنە، کامێرای کەسی یەکەمە و تەقەکەرە، لە وێبسایەتی MetaCritic یارییەکە نمرەی 77%ـی پێدراوە لەلایەن رەخنەگران، بڕیارە یارییەکە لە 22ـی ئهم مانگه لەسەر PS4, PS5, Xbox One, Xbox Series و PC بەردەست بێت، بۆ گەیمەرانی ئێکسبۆکس یارییەکە بە خۆڕایی دێتە سەر خزمەتگوزاری Game Pass.
لەم ترەیلەرە چەند خولەکێک لە یارییەکە ببینن: