ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گەندەڵییەکی گەورە لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک ئاشكراده‌كات

K24 - كه‌ركووك:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق گەندەڵییەکی گەورە لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت، تۆمه‌تباره‌كان هه‌وڵیانداوه به‌شی خۆراكی رۆژانه‌ی نه‌خۆشه‌كان بدزن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (24ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو کەسی لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک راگەیاند.
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنیان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوو كه‌سه‌كه هەستاون بە "زیادکردنی ناوی وەهمی نەخۆش تاوەکو بەشی خۆراکی رۆژانەیان بدزن."
دەستەی دەستپاکی ئەوەشی خستووه‌ته‌ڕوو، "لە لێکۆڵینەوەکانیاندا لەبەشی تیشکی نەخۆشخانەی گشتی کەرکووک دەرکەوتووە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان کەسانی نەخۆش و ناوی وەهمی زیادکراودا هەیە."
ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوبەری پێشوو و ئێستای بەشی تیشک دەستگیرکراون، چونکە بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەوان هەستاون بەو کارە.
بەگوتەی دەستەی ده‌ستپاكی عێراق، ئەم گەندەڵییە لەنێوان 11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2022 بۆ 19ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023 ئەنجامدراوە و تۆمەتبارانیش بەپێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.