کۆنفرانسی زانستی زمانی کوردی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

K24 – سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە 25/2/2023، بە درووشمی (زمان کۆڵەگەی ئەفراندنی نەتەوەیە) کۆنفرانسی زانستی زمانی کوردی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
هاوژین جەمال، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی جیهانی زمانی دیکە، ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ و توێژەر تێیدا بەشدارن.
شاخەوان سدیق، سەرپەرشتیاری کۆنفرانسەکە بە کوردستان24ی گوت: "وەکو دامەزراوەی کەریمی عەلەکە دوو ساڵە بەبۆنەی 21ی شوبات رۆژی جیهانی زمانی دایک چالاکی ئەنجام دەدەین و ئەو یادە بەرز رادەگرین".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆدا چەند پانێلێک هەن، تێیاندا باس رۆڵی زمان لە پرسی نەتەوەیی و زیندویەتی دەکرێت.
راشیگەیاند، جگە لە هەرێمی کوردستان، هەوڵیانداوە توێژەران لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش لەو کۆنفرانسە بەشداربن، بەڵام نەیانتوانیوە، بۆیە لە رێگەی ڤیدیۆ و ئۆنلاینەوە بەشداری دەکەن و پەیامەکانیان دەگەیەنن.
رۆژی سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایهری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فهرمانی یهكهمدا هاتووه، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، "بڕیارماندا بە راسپاردنی ههردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن".
له فهرمانی دووهمدا سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان گشت وهزارهتهكانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له بریارهكهی سهرۆكی حكومهتدا هاتووه، لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.
