دوای 30 ساڵ شكستی پلانێكی تیرۆركردنی سه‌دام حوسێن ئاشكرابوو

K24 - هەولێر
شكستی پلانێكی ئیسرائیل ئاشكرا بووه، كه ویستوویه‌تی له ساڵی 1992 سه‌دام حوسێنی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری عێراق تیرۆر بكات، به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆركردنه‌كه پێنج سه‌ربازی كۆماندۆ كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون، كه ئه‌ركه‌كه‌یان پێ سپێردرابوو.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه: لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كه بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به‌نهێنی مایه‌وه، دواتر ده‌ركه‌وتووه شكسته‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌فسه‌رێك بووه، چونكه له مه‌شق و راهێنانه‌كاندا، سه‌ری لێشێواوه و به‌هه‌ڵه مووشكهكهی ته‌قاندووه.
باسكردنی پلانی تیرۆركردنی سه‌دام، لە زنجیرە دۆکیۆمێنتارییەکدا هات کە لە "کەناڵی 13"ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل بۆ ماوەی 8 ئەڵقە و 4 کاتژمێر پەخشکرا، دەربارەی یەکەیەکی کۆماندۆی نوخبەی ناو سوپا، بە ناوی "دەوریەی ستافی گشتی"، کە بووەتە پێوەرێک بۆ راهێنانی سەرکردە سەربازییەکان و تەنانەت سیاسەتمەدارانی ئیسرائیلیش.
بەشێک لە دەرچووانی ئەم یەکەیە ئەو کەسایەتیانەن کە گەیشتوونەتە پۆستی سەرۆکوەزیران، وەک بنیامین ناتانیاهۆ و ئیهود باراک و وەزیر و جێگری سکرتێری وەزارەتەکان و ئەوانی دیكه، هەرچەندە زنجیرەکە بە شێوەیەکی گشتی سەرکەوتنەکانی ئەم یەکەیە پیشان دەدات، بەڵام پەنجەشی خستووەتە سەر شکستەکانیش، دیارترینیان پلانی تیرۆرکردنی سەدام.
ئەم پلانە کە لە ساڵی 1991 بەبێ ئاگاداری یتزاک شامیر سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل ئامادە کرابوو، لەلایەن سەرۆک ئەرکانی ئەوکاتەی سوپا، ئیهود باراکەوە دەستیپێکرد، کە دەیویست تۆڵه له سەدام بکاتەوە بەهۆی مووشه‌كبارانكردنی ئیسرائیل.
له ساڵی 1991 دا له ماوه‌ی 39 رۆژدا، سوپای عێراق به 43 مووشەکی سکود، تەلئەبیب و حەیفا و دەوروبەری بۆردومان کرد، له بۆردوومانه‌كه‌دا دوو ئیسرائیلی کوژران و نزیکەی 700 کەسیش بریندار بوون و 28 باڵەخانەش وێران بوو، و 4100 باڵەخانەی دیکەش زیانیان پێگەیشت.
له‌و بۆردومانه‌دا فەرماندەکانی سوپا گریاون، چونكه نه‌یانتوانییوه وه‌ڵامی سه‌دام بده‌نه‌وه، بۆیه لێرەوە بیرۆکەی تیرۆرکردنی سەدام حوسێن دێتە ئاراوە، ئه‌وه‌ش باسكراوه، كه ئیسرائیل چاوەڕوانی سیناریۆیەکی لەو شێوەیەی دەکرد و خۆی بۆ شەڕ ئامادە کردبوو، بەڵام ئەمەریکا فشارێکی زۆری لەسەر دروستکرد و رێگری لێکرد.
له‌لایه‌ن جەنەڕاڵ ئەمیرام لیڤی، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا، جموجۆڵ و کردەوەکانی سەدام حوسێن بە وردی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دوای جەنگ چیتر بە ئاشکرا نەده جووڵایەوە، چالاکییەکانی راستەوخۆ پەخش نەدەکرا و چەند جێگرەوەیەکیشی هەبوو.
دوای دانانی زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی سه‌ردانیكردن، كاتی تیرۆركردنه‌كه دیاری كرا، بڕیار درا تیمی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به دوو هێلیكۆپته‌ری هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی به‌ره‌و عێراق بفڕن، دواتر بچنه شوێنی ئامانجه‌كه، پاشان دابه‌شی سه‌ر دوو تیم ببن، یه‌كێكیان 100 مه‌تر له شوێنی تیرۆركردنهكهوه دووربن تیمی دووه‌میش 12 كیلۆمه‌تر دووربن بۆ ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كان.
لە کاتی مەشقەکاندا، کاتژمێر 6:10 خولهك بڕیار بوو بەشی یەکەمی مەشقەکە ئه‌نجام بدرێت، بەڵام تیمی بەرپرسی تەقەکردن دوگمەكی هەڵەیان داگرت و راستەوخۆ مووشه‌كه‌كه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌و سه‌ربازانه كرد، كه رۆڵی سه‌دامیان ده‌گێڕا.
چونكه له پلانه‌كه‌دا وابووه ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كان له به‌شی دووه‌م دێت كاتێك سه‌دام ده‌وروبه‌ری چۆڵ ده‌بێت ئه‌وكات بهاوێژرێن، له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه پێنج سەرباز له مهشقهكهدا کوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای لێکۆڵینەوە ژمارەیەک بەرپرس پلەکانیان نزم كرایه‌وه و دادگایی کران و پلانی تیرۆرکردنەکەش هه‌ڵوه‌شایه‌وه.