كه‌شناسی عێراق پێشبینی خۆڵبارین ده‌كات

K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرایده‌كات، رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و پێشبینی دروستبوونی خۆڵبارین و گه‌رده‌لوولی خۆڵاویی له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن و له ته‌واوی عێراق خۆڵبارین و گه‌رده‌لوولی خۆڵاویی په‌یدا ببێت.
بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ بوونی په‌ڵه هه‌ور له ئاسمان.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووش 7ـی ئادار، پێشبینی بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه له ناوچه‌كانی باكوور ده‌كرێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.