دووهمین دیداری حهسیب قهرهداخی بهڕێوهچوو
K24 – ههولێر:
بە ئامادهبوونی ژمارهیهك له نووسەر، ئەدیب، هونەرمەند و رۆشنبیری شاری هەولێر، دووەمین دیداری حەسیب قەرەداخی لە هۆڵی پێشەوا لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەڕێوەچوو.
وێڕای خوێندنهوهی چهند گوتارێك كه باسیان له رۆڵی ئهو شاعیره گهورهی كورد دهكرد، لە دیدارەكەدا، دیوانی فەرهەنگی "خەمی ناخ" بە سێ توێژینەوەی ئەدەبییەوە کرا بەدیاری بۆ ئامادەبووان، هەروەها رێزلێنان کرا بۆ ژمارهیهك له نووسەر، ئەدیب، هونەرمەند و كەسایەتی دیاری کۆچکردووی شاری هەولێر و دەوروبەری.
لهلایهن خۆشیانهوه، هونەرمەندان دیاری قەرەداخی، سەعدوون كاكەیی، هەرێم محەممەد و چەندین ژەنیاری بەتوانا بەگۆرانی و مۆسیقا و خوێندنەوەی چەند پارچە شیعرێكی "حەسیب قەرەداخی" دیدارەکەیان زیاتر رازاندەوە.
ههروهها سەربەست مەنمی، سەرۆکی رێکخراوی کوردستان دیالۆگ لە گوتاری دووەمین دیداردا رایگەیاند، ئەم دیدارە بەردەوام دەبێت و لە پرۆژەیاندا هەیە گەشەی زیاتری پێبدەن و ساڵانە چەندین دیداری دیكهی ئەدەبی و هونەری لە کوردستاندا سازبکەن.
حهسیب قەرەداخی (1929 - 1997)، لە ئایاری (1929) لە ناوچەی قەرەداخی شاری سلێمانی و لەناو خێزانێکی خوێندەواری بنەماڵەی شێخانی مەردۆخی دا، ھاتووەتە ژیانەوە. پاش تەمەنێکی درێژی پڕ مەینەتی و تێکۆشان و نووسین لە کانوونی دووەمی ساڵی 1997 کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوانی سلێمانی بەخاک سپێردراوه.







