عەبادی: كۆنترۆڵكردنەوەی بنكەی سەربازی گەیارە خاڵێكی گرنگە بۆ لەناوبردنی داعش

"دەکرێت لەوێووە رێگەخۆش بکرێت بۆ رزگارکردنی شاری موسڵ"

K24 - ھەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت کۆنترۆڵکردنەوەی بنکەی سەربازی گەیارە، ھەنگاوێکی گرنگە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ.

لەراگەیانردراوێکدا، عەبادی ئاشکرای کرد کە رزگارکردنی بنکەی سەربازی گەیارە، بنکەیەکی گرنگە و دەکرێت لەوێووە رێگەخۆش بکرێت بۆ رزگارکردنی شاری موسڵ کە لە حوزەیرانی 2014وە لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدایە.

دوێنێ سوپای عێراقی، کۆنترۆڵکردنەوەی بنکەی سەربازی گەیارەی راگەیاند و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ئاشکرای دەکات ئەو بنکەیە، خاڵێکی گرنگ دەبێت بۆ لەناوبردن و کۆتایی ھێنان بە بوونی چەکدارانی داعش لە پارێزگای نەینەوا کە دوا خاڵی دەسەڵاتی داعشە لە عێراق.

Fly Erbil Advertisment