ڤیدیۆ: چوونه ناوه‌وه‌ی سوپا بۆ بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره
له‌ناو فڕۆكه‌وه وێنه‌گیراوه
K24 – هه‌ولێر:
دوێنێ هێزه‌كانی عێراق بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌یان كۆنترۆڵ كرد،له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه له‌ناو فڕۆكه‌وه گیراوه، ساته‌كانی چوونه ناوه‌وه ی ئۆتۆمبێله سه‌ربازی و هه‌مه‌ره‌كانی هێزه عێراقییه‌كان وێنه گیراوه، كه پاش گه‌مارۆدانی فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه، به خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و ناو بنكه ئاسمانییه‌كه ده‌ڕۆن.
كۆنترۆڵكردنی ئه‌و بنكه ئاسمانییه له باشوری شاری موسڵ، وه‌ك قۆناغێكی گرنگ له ئۆپراسیۆنی سوپا ناونرا، به‌وه‌ی ده‌توانرێت ئه‌و بنكه ئاسمانییه ستراتیژییه له داهاتوودا كارئاسانی بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه و له كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی موسڵدا كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت.
ئه‌و بنكه ئاسمانییه ده‌كه‌وێته باشوری شاری موسڵی دوا مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له عێراق، و "60" كیلۆ مه‌تر له سه‌نته‌ری شاری موسڵه‌وه دووره.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی هێزه‌كانی دڵخۆشی ده‌ربڕیبوو، رایگه‌یاندووه"" وه‌ك چۆن له فه‌لوجه داعش تێكشكێنرا و وه‌ك مشك كه‌وتنه بیابانه‌كان، له موسڵیش به‌و ده‌رده‌یان ده‌به‌ن.