حكومه‌تی چین هاوكاری گه‌نجان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن و منداڵ بخه‌نه‌وه‌

حکومەتی چین کار بۆ زیادکردنی رێژەی لە دایکبوون دەکات

دایكێك و یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی له‌ چین | وێنه‌: AP
دایكێك و یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانی له‌ چین | وێنه‌: AP

K24 - هه‌ولێر:

حکومەتی چین بە چەندین رێگەی جیاواز هەوڵی زیادکردنی رێژەی لە دایکبوون و چارەسەرکردنی قەیرانی دانیشتووان دەدات.

حکومەتی چین لە دوایین هەوڵیدا، هەندێک کولتوور و دابونەریتی بە ئامانجکردووە، تاوەکو مارەیی بووک کەمبێتەوە و ئاسانکاری لە پرۆسەی هاوسەرگیری دەکات. هەروەها کار بۆ ئەوە دەکات دیارییە گرانبەهاکان لە پڕۆسەی هاوسەرگیری کەمبکرێنەوە.

ئەو بابەتە لەلایەن چەند لایەنێکی حکومەتی چینەوە کاری لەسەر دەکرێت، بەجۆرێک، دامەزراوەی فیدراسیۆنی ئافرەتانی وڵاتەکە کە لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانی لێ دەکرێت، داوا دەکات چاوخشنەوە بە پێدانی دیارییە بەهادارەکان بکرێت. هاوکات لەم ماوەی دواییشدا، بانگەشە بۆ راگرتنی رێورەسمە گرانبەهاکان دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کەرتی خێبی چین دیاری هاوسەرگیری گەیشتبووە سەرووی 43 هەزار دۆلار.

لە لایەکی دیکەشەوە، لە شاری هانگچۆ پرۆگرامێکی راگەیاندووە، هانی وەچە خستنەوەدەدات و هاوکاری ئەو خێزانانە دەکات کە کۆرپەی دووەمیان لەدایکدەبێت.

ئەو هەوڵانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، بۆ یەکەمین جار لە 60 ساڵی رابردوودا، ژمارەی لە دایکبوون کەمی کردووە و ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە لە ساڵی رابردوو بەراورد بە 2021 بە بڕی 850 هەزار کەس کەمی کردووە. ئەوەش بووەتە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر هێزی کاری وڵاتەکە و زۆرینەی دانیشتووانەکەی لە چینی پیر پێکهاتووە.