حکومەتی هەرێمی کوردستان: سبەی پشووی فەرمییە

حکومەتی هەرێمی کوردستان
حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی 14ـی ئادار، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی بارزانیی نەمرە و سەرجەم دامودەزگاکانیش دەگرێتەوە.

مانگی ئادار لە رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج رۆژ پشووی فەرمی تێدایە کە سەرجەم دامودەزگاکان دەگرێتەوە، ئەوانیش:

  • 5/3 رۆژی دەستپێکردنی راپەڕینی گەلی کوردستان
  • 11/3 یادی رێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970
  • 14/3 رۆژی لەدایکبوونی بارزانی نەمر
  • 21 - 22ـی ئادار، رۆژانی جەژنی نەورۆز
.