حکومەتی هەرێمی کوردستان: سبەی پشووی فەرمییە
K24 - هەولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی 14ـی ئادار، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی بارزانیی نەمرە و سەرجەم دامودەزگاکانیش دەگرێتەوە.
مانگی ئادار لە رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێنج رۆژ پشووی فەرمی تێدایە کە سەرجەم دامودەزگاکان دەگرێتەوە، ئەوانیش:
- 5/3 رۆژی دەستپێکردنی راپەڕینی گەلی کوردستان
- 11/3 یادی رێککەوتننامەی 11ـی ئاداری 1970
- 14/3 رۆژی لەدایکبوونی بارزانی نەمر
- 21 - 22ـی ئادار، رۆژانی جەژنی نەورۆز