خۆپیشاندان دژی لووتكه‌ی ناتۆ له‌ وارسۆ ده‌ستيپێكرد

(نا بۆ شەڕ، نا بۆ ناتۆ)

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/c1b0c3ee-b54b-4282-9190-81c2498f7103/Xopishandan%20Dji%20NATO.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

سەدان چالاکوانی مەدەنی و خەڵکی ئاسایی لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە لە دژی لوتکەی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی-ناتۆ و سیاسەتەکانی ئەو رێکخراوە لە وارشۆ پایتەختی پۆڵەندا لە شوێنی بەڕێوەچوونی لوتکەی ناتۆ خۆپیشاندانێکیان رێکخست بەشداربووان سیاسەتەکانی ناتۆیان رەتكردەوەو داوایانكرد واز لە بژاردەی سەربازی بھێنن و لە رێگەی دیالۆگەوە کێشەکانیان لەگەڵ رووسیا چارە بکەن.

سەدان خۆپیشاندەر لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە  لە دژی بەرێوەچوونی لوتکەی ناتۆ ھاتوونەتە وارسۆ پایتەختی پۆڵەندا. خۆپیشاندەران لە دژی سیاسەتەکانی ناتۆن.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن چەند چالاکوانێکی ئەوروپی و تۆری نێودەوڵەتی (نا بۆ شەر، نا بۆ ناتۆ)وە رێکخراوە.

خۆپیشاندەران رەخنە لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەگرن بەخەرجکردنی پارەیەکی زۆر کە ساڵانە ناتۆ لەبورای سەربازیدا خەرجی دەکات. داوا دەکەن بارودۆخەکە لەگەڵ رووسیا ئاڵۆزتر نەکەن.

رێینەر براون سەرۆکی کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئاشتی ئەڵمانیا, گوتی: "ئێمە لەبەر لوتکەی ناتۆ لێریەن، زۆر نیگەرانی ئەو کۆبونەوەین، ئێمە دژی خەرجکردنی ئەو  ھەموو پارەین کە ناتۆ ساڵانە لەبواری سەربازیدا خەرجی دەکات. ساڵانە 800 ملیۆن دۆلار تەنھا لە بواری سەربازیدا خەرج دەکات. ئەم پارەیە لە کەرتەکانی تەندروستی، پەروەردەو بوارەرکانی دیکەدا خەرج بکرێت باشتر نیە؟ بۆیە بەھەموو شێوەیەک سیاسەتەکانی ناتۆ رەتدەکەینەوە بۆ گەمارۆ دانی رووسیا. بەبۆچوونی ئێمە ئەمە لەخزمەت ئاشتی و ئارامی ئەوروپادا نیە."