یه‌كێتی و گۆڕان فراكسیۆنی "هیوا"یان راگه‌یاند
ده‌ڵێن: كاری سه‌ره‌كیمان خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكه
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئەوەی رێككەوتنامەی سیاسی لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان واژوو كرا و چەندین كۆبوونەوەیان بۆ پێكھێنانی لیستی ھاوبەش لە پەرلەمان و پارێزگاكان ئەنجامدا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ر دوو سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا به فه‌رمی فراكسیۆنی هیوایان راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها باسیان له ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان كرد و رایانگه‌یاند ئه‌وان له په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بنه یه‌ك فراكسیۆنی هاوبه‌ش، گرنگترین خاڵیش له‌م سه‌ردانه‌ی به‌غدایان له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئەمڕۆ فراكسیۆنی ھاوبەش لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە نێوان ھەردوولا پەسندكرا.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رەشنووسی ھاوپەیمانێتی ھاوبەش لە نێوان ھەردوولادا پەسندكرا و فراكسیۆنە ھاوبەشەكە ناونرا فراكسیۆنی (ھیوا.
لە حەڤدەی ئایاری 2016 یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتنیان واژوو كرد، بڕیاریشە فراكسیۆنەكانیان لە پەرلەمانی عێراق و كوردستان و پارێزگاكان بكەن بە فراكسیۆنی ھاوبەش.