وه‌رزی نوێی كوردستان24 ده‌ستیپێكرد
K24 - هەولێر:
دوای ئاماده‌كارییه‌كی زۆر، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:00ـی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێری پایته‌خت وه‌رزی نوێی كاركردنی كوردستان24 ده‌ستیپێكرد.
ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له وه‌رزی نوێی كوردستان24 به‌رنامه‌یه‌ك به‌ناوی "له‌سه‌رووی ناكۆكییه‌كانه‌وه" پێشكه‌ش ده‌كه‌م، كه یه‌كێكه له به‌رنامه نوێكانی كوردستان24ـه، كه سیاسه‌توان و رۆژنامه‌نووسان و ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ ده‌هێنینه ستۆدیۆ، گفتوگۆی پرسه سیاسییه‌كان له روانگه‌ی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆڤان عزه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، چه‌ندین گۆڕانكاری له بۆڵتهنهكانی هه‌واڵ كراوه، كه له‌داهاتوودا رهنگدانهوهكان ده‌بینین.