دهۆك...هێلیكۆپته‌رێك كه‌وته خواره‌وه
K24 - هەولێر:
هێلیكۆپته‌رێك له گوندی بێركیان له چیای خێرێ له سنووری پارێزگای دهۆك كه‌وته‌خواره‌وه و ته‌واوی ستافه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به په‌یامنێری كوردستان24 راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێلیكۆپته‌رێك، كه به گوته‌ی خۆی سه‌ربازی بووه، له نزیك كه‌مپی كۆمپانیای نه‌وت له چیای خێرێ، له سنووری گوندی بێركیان كه‌وته خواره‌وه و ته‌واوی ستافی هێلیكۆپته‌ره‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێلیكۆپته‌ره‌كه له‌دووری 50 مه‌تر له كه‌مپی كۆمپانیاكه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ته‌رمی دوو كه‌سی بینیوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ستافه‌كه‌ی له 5 تا 7 كه‌س پێكهاتبوون و هه‌موویان گیانیان له‌ده‌ستداوه و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، ئاخۆ هێلیكۆپته‌ره‌كه توركییه، یانیش هی كۆمپانیای نه‌وته و هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌شی نازانرێت.
ئه‌و شوێنه‌ی فڕۆكه‌كه لێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، ناوچه‌یه‌كی سنوورییه و زۆرێك له‌و ناوچانه به‌هۆی شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه چۆڵكراون.