مەرجه‌كانی وەرگرتن له قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل تاووتوێکران
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، تاووتوێی مەرجەکان و نەخشەڕێگای وەرگرتن لە پلەیەکی دیاریکراوی سەربازی له قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێڵ مارک دیمیشێل فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، تاووتوێی شێوازی وه‌رگرتن له قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆلیان كرد و هه‌روه‌ها مەرجەکان لە پلەیەکی دیاریکراوی سەربازی لەو قوتابخانەیە گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
هه‌روه‌ها هەردوولا بەگرنگیەوە لەم پڕۆژەیان رووانی، كه دەبێتە بنەمایەک بۆ بنیادنان و دروستکردنی هێزیکی نیشتیمانی گۆشکراو بە پڕەنسیپ و بنەما سەربازییەکان.
پاشان بیروڕا لەسەر هەڵبژاردنی باشترین نەخشە رێگا بۆ کردنەوەی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل و چۆنیەتی و شێوازی وەرگرتنی ئەفسەر لەو قوتابخانەیە ئاڵوگۆڕكرا.