سەرۆک بارزانی: تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بەرچاوی جیهانیان و لەلایەن دڕندەترین رژێمی سەردەم ئەنجامدرا
پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی 35 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 35 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لەو پەیامەدا دەڵێت: "تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم ئەنجام درا. ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت".
سەرۆک بارزانی راشیگەیاند: "پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و رۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە".
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بەرچاوی جیهانیان و لە لایەن دڕندەترین ڕژێمی سەردەم ئەنجام درا.
ئەم تاوانە برینێکی قووڵە لەسەر جەستەی گەلەکەمان و هەرگیز لەبیر ناکرێت.
پێویستە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی ئەو زوڵم و تاوانانە بکات کە دەرهەق هەڵەبجە و رۆڵەکانی کوردستان ئەنجام دراوە.
سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردستان
The crime of bombarding Halabja with chemical weapons by the most brutal regime in modern times shall eternally remain in our memory. It is the duty of the Iraqi government to begin a reparations process for Halabja. Salutes to the souls of the victims.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) March 16, 2023