شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: دۆسییەکانی راکان جبووری زۆر زیاترە لە دۆسییەکانی پارێزگاری لەکارلادراوی دیوانییە
K24 – هەولێر:
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لەسەر پێویستی لادانانی راکان جبووری لە پۆستەکە‌ی دەکاتەوە و ئاشکرایکرد، دۆسیەی گەندەڵییەکانی رادەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە و رایگەیاند، دۆسییەکانی راکان جبووری زۆر زیاترە لە دۆسییەکانی پارێزگاری لەکارلادراوی دیوانییە.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردن له بەرنامەی باسی رۆژی كوردستان24 کە ژینۆ محەممەد پێشکەشیکرد رایگه‌یاند، راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك یه‌كێكه له‌و شه‌ش پارێزگارانه‌ی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی، سكاڵا و فه‌رمانی بانگهێشتكردنی له‌سه‌ره و هه‌موو به‌ڵگه‌كانیشیان راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی سوودانی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پارێزگاره‌كان دیاریكردوون، ده‌بێت راكان جبووری له پۆسته‌كه‌ی لابدرێت، چونكه دۆسییه‌كانی سه‌ر جبووری، زۆر له‌و دۆسیانه زیاترن، كه بوونه هۆی له‌كارلادانی پارێزگاری دیوانییه و دووپاتیشیكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی راكان جبووری لە پۆستەکە‌ی دووربخرێته‌وه و گرنگیش نییه كێ له شوێنی ئه‌و دیاری ده‌كرێت.
لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2023، جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایەگەیاند، بەهۆی هەندێک رێکاری ئیداری و رێکخستنەوەی پڕۆژە یاساکە، نەتواندراوە تاوەکو ئیستا رەوانەی ئەنجوومەنەکەیان بکرێت و ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکەن دوای نەورۆز پرۆژەیاسای بودجەی 2023ـی فیدراڵی بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.