پەرتووکی "ئەو نووسینانەی گەشە بە هرز و بۆچوونمان دەدەن" لە سلێمانی بڵاوکرایەوە

K24 - هەولێر

كتێب یەكێكە لەو ئامرازانەی هەمیشە میللەتی كورد پشتی پێبەستووە بۆ دەربڕێنی هەستی نەتەوایەتی و پیشاندانی خەبات و قوربانیدانی گەلەکەی، بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و گەیاندنی دەنگی بە جیهان، هەر ئەمەش وایكردووە ئەو كتێبانەی كە خزمەت بە دۆزی كورد دەکەن گرنگی و بایەخی تایبەتی پێبدرێت.

كتێبی (ئەو نووسینانەی گەشە بە هرز و بۆچوونمان دەدەن) لە نووسینی (ئەحمەد سەلام)ی نووسەر  بە ئامادەبوونی بەشێك لە نووسەران و روناكبیرانی شاری سلێمانی بڵاوكرایەوە.

نامۆ ئەحمەد سەلام، كوڕی نووسەر دەڵێت: "ئەو کتێبە بەرهەمێکی باوکمە پێش مردنی ئامادەی کردبوو، بەڵام مەرگ رێگەی نەدا بە چاپی بگەیەنێت، بۆیە بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی چاوی کورد ئێستا ئەو کتێبەمان چاپ کرد".

ئەحمەد سەلام یەكێكە لەو نووسەرانەی كە توانیویەتی لە رێگەی قەڵەمەكەیەوە خزمەت بە كتێبخانەی كوردی بكات، بەرهەمەكانی نووسەر زیاتر لە ژانەری (چیرۆك، شعر، رەخنەی ئەدەبی و وەرگیران) خۆی بینیوەتەوە تاكو ئێستا نزیكەی 25 كتێبی نووسەر بڵاكراوەتەوە جگە لەوەی دوو كتێبی دیكەی تایبەتە بە کوردانی رۆژئاواو و فەرهەنگێك بە زمانی كوردی عەرەبی و ئینگلیزی لە قۆناغەكانی چاپدایە بۆ بڵاوکردنەوە ئامادە دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment