ئه‌ردۆغان: زیانی بوومەلەرزەکە ده‌گاته نزیکەی 104 ملیار دۆلار
K24 - هەولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكکۆماری توركیا رایگه‌یاند: "به‌پێی ده‌ستنیشانكردنه سه‌ره‌تاییه‌كان، وا ده‌رده‌كه‌وێت زیانی بوومەلەرزەکە ده‌گاته 103.6 ملیار دۆلار. مه‌حاڵه هیچ وڵاتێکی دنیا، دۆخی ئابووری هه‌رچییه‌ك بێت، بتوانێت به ته‌نها به‌ره‌وڕووی کارەساتێکی به‌و قه‌باره‌یه ببێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌شداریی له "كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌كبه‌خشان" كرد كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه رێكخراوه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه له توركیا و سووریا.
ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا سوپاسی ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئوڵف كریستێرسۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی سوید كرد بۆ سازكردنی كۆنفڕانسه‌كه.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له 11 پارێزگای ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه، بینا رووخا‌و، ئه‌وانه‌ی كه پێویسته بڕووخێندرێن، زیانبه‌ركه‌وتووی قورس و ئه‌وانه‌ی كه به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون 298 هه‌زار بینان و هه‌روه‌ها 876 هه‌زار بینای سه‌ربه‌خۆ هه‌ن".
گوتیشی: "به‌پێی ده‌ستنیشانكردنه سه‌ره‌تاییه‌كان، وا ده‌رده‌كه‌وێت زیانی بوومەلەرزەکە ده‌گاته 103.6 ملیار دۆلار مه‌حاڵه هیچ وڵاتێکی دنیا، دۆخی ئابووری هه‌رچییه‌ك بێت، بتوانێت به ته‌نها به‌ره‌وڕووی کارەساتێکی به‌و قه‌باره‌یه ببێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه هه‌رگیز ئه‌و پشتیوانییه‌ی دۆسته‌كانیان له‌بیرناكه‌ن كه له‌و رۆژه سه‌خته‌كاندا پێشكه‌شیان كردووه، به ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، وڵاتانی كاندیدی ئه‌ندامێتیی یه‌كێتییه و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه.
راشیگه‌یاند: "سه‌رخان و ژێرخانی سه‌رجه‌م شاره‌كانمان كه له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا رووخاون، دوكانه‌كان و به‌ها كولتووریی و مێژووییه‌كانیان، سه‌رله‌نوێ درووست ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ژیه‌نینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئامانجمان ئەوەیە لە ماوەی ساڵێکدا باڵەخانەی پێویست لە ناوچەی بوومەلەرزەکە بنیات بنێین. پلانمان وایە لە ساڵی یەکەمدا 319 هەزار و بە گشتی 650 هەزار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون رادەستی خاوه‌نه‌كانیان بکەین".
راشیگه‌یاند: "لە یەک کاتدا بەردەوامین لە دانانی خێوەت، كۆنتێنه‌ر و خانووی ئامادە. بە دانانی 108 هەزار كۆنتێنه‌ر لە دوو مانگدا شوێنی مانەوە بۆ 500 هەزار کەس دابین دەکەین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئاسانکاری پێویست دەکەن بۆ گواستنەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتانی سێیەم بۆ ناوچە کەرەساتبارەکانی سووریا و بەردەوامیش دەبن لەو کارەیان.