کەشناسی باری کەشوهەوای راگەیاند
K24 - هەولێر
بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا نمە باران دەستپێدەکات و هەندێک کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت، لەگەڵ بارینى بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی چوارشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانى.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى