به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی شوكولاته‌ هه‌شت كه‌س بوونه‌ قوربانی

K24 - هەولێر

كه‌ناڵێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، بەهۆی تەقینەوەیەک و ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شوکولاتە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بێسەروشوێنن.

کەناڵی ABC ی ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌واڵێكیدا رایگه‌یاند، بەهۆی تەقینەوەیەک و دواتر ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شوکولاتە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش بێسەروشوێنن، هه‌روه‌ها شەش کەسی دیکەش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، سه‌ختی برینەکانیان دیارینەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکە، شایەتحاڵەکان باسیان لەوەکردووە، گوێیان لە تەقینەوەیەک بووە لە کارگەی شیرینی و لە ئەنجامدا ئاگریان بینیوە، و پێدەچێت هۆکاری تەقینەوەکە دزەکردنی غاز بووبێت، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە نەکراوە.