حكومه‌تی لوبنان له‌سه‌ر گۆڕینی كات رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی ده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر
لوبنانییه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كێك له خراپترین قه‌یرانه‌كانی ئابووری جیهانی بوونه‌ته‌وه، ره‌نگه به‌مزووانه کێشەیەکی دیکە بەرۆکی وڵاتە بگرێت.
لە وەرزی زستانه له لوبنان هه‌موو ساڵێك له نیوه شه‌وی 25 ئادار کاتژمێر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ حكومه‌تی لوبنان گۆڕینی كاتی زستانه‌ی بۆ نیوه شه‌وی 20ی نیسانی داهاتوو دواخست.
حكومه‌تی لوبنان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره رووبه‌ڕووی ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بووه‌ته‌وه، هاوكات دوو كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی لوبنانی وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی كاتژمێره‌كانی خۆیان گۆڕی و كار به‌كاتی هاوینه ده‌كه‌ن.
کەناڵی ئێم تی ڤی لوبنان و ئێڵ بی سی ئای لوبنان رایانگەیاند: رەتیدەکەنەوە پابەندبن بەم هەموارکردنەوە، ده‌ڵێن، رۆژی شەممە، كار به‌كاتی هاوینه ده‌كه‌ن.
دوای راگه‌یاندنی دواخستنی كاتی هاوینه، هێڵی ئاسمانی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ كاتی گه‌شته‌كانیان ده‌گۆڕن و یه‌ك كاتژمێر ده‌یبه‌نه پێشه‌وه.
چالاكوانه‌كانی له سۆشیال میدیا، ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا نه‌جیب میقاتی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان و نه‌بیه به‌ڕی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان، گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گۆڕینی كاتی زستانه بۆ هاوینه له دوای مانگی ره‌مه‌زان.