لايه‌نه كوردييه‌كان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان كرد
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ماوه‌یه‌ك له دابڕان و پشوو ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی خۆیی كرده‌وه و له يه‌كه‌م دانيشتنيشدا 180 نوێنه‌ر ئاماده‌بوون.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ماوه‌یه‌ك له دابڕان و پشوو ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی خۆیی كرده‌وه و له يه‌كه‌م دانيشتنيشدا 180 نوێنه‌ر ئاماده‌بوون.
فراكسیۆنه كوردییه‌كانیش به‌شداریان له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كرد. هه‌ر له‌و بارەیە‌وه ئه‌مین به‌كر په‌رله‌مانتاری عێراق به كوردستان 24ى راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستی به دانیشتنه‌كان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاڵۆزی و كێشه بنچینه‌یيه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن.