سامان به‌رزنجی: رێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی دەرمان و به‌كارهێنانی بڵاودەکرێته‌وه‌

K24 – هەولێر:

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر توندوتۆڵترکردنی کوالێتی کۆنترۆڵ کردەوە و رایگەیاند، رێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی دەرمان و به‌ركارهێنانی بڵاودەکرێته‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئادار/مارسی 2023)، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێکارەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ و لێپێچینەوە لە دەرمان توندوتۆڵتردەکەن.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکەمجارە کوالێتی کۆنترۆڵی جۆریی رێنمایی تایبەت بە هاوردەکردنی دەرمان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا تا دەگاتە دەستی نەخۆش بڵاودەکاتەوە.

Fly Erbil Advertisment