تەندروستی ھاووڵاتیانی كانی قڕژاڵە لە مەترسیدایە
لە زۆربەی ماڵەكاندا نەخۆشێك ھەیە و ھاووڵاتیان بە دەمامكەوە لە دەرەوە ھاتووچۆ دەكەن

K24 - ھەولێر
زبڵ و پاشماوەكانی شاری ھەولێر دانیشتوانی شارەدێی کانی قڕژاڵەیان بێزار كردووە بە جۆرێك بەشێكی زۆری دانیشتوانی ئەو ناوچەیە تووشی نە خۆشی جۆراوجۆر بوونە و ژیانیان لە مەترسیدایە.