به ڤیدیۆ: سه‌در به جلی سه‌ربازییه‌وه ده‌گه‌ڕێت
ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در به جلی سه‌ربازییه‌وه له ناو پاسه‌وانییه‌كی توندا به شه‌قامه‌كانی ناوچه‌ی كهڕادهده ده‌سوڕێته‌وه، كه پێش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرایه ئامنجی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره،ده‌سوڕێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی ناوچه‌ی "كه‌ڕاده" ی به‌غدای كرد، كه پێش 10 ڕۆژ گه‌وره‌ترین و خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجامدرا و له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی "300" كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و "200" ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌در، به جل و به‌رگی سه‌ربازییه‌وه له ناو ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت، و ڕێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، و به پێچه‌وانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌ردباران كرد و ده‌ریانكرد، سه‌در له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه پێشوازی لێكراوه و هوتاف و دروشمی به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ڵێن.
دۆخی ئه‌منی به‌غدا ڕێگه‌ی له سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در نه‌گرت و ڕه‌تیكرده‌وه كه خۆپیشاندانی ملیۆنی ڕۆژی هه‌ینی، له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه، و داوا ده‌كات هێمنی خۆپیشاندانه‌كه نه‌شێوێنرێت و خۆپیشانده‌ران هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن و به قاره‌مان ناوی هێناون.