پێشبینی بۆ كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو، به‌فر و باران ده‌بارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئادار / مارسی 2023) ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت، لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان و هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە بارانیش دەبێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ده‌بارێت.
كه‌شناسی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له سنووری پارێزگای دهۆک پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین زیاتر بێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیش هەیە .
بۆ رۆژانی شه‌ممه‌ش، كه‌شناسی پێشبینیكردووه، كه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکو: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى