"هەسەدە 20 تۆمەتباری داعش ئازاد دەکات"

K24 - هەولێر

هەسەدە 20 کەسی کە بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعش دەستگیری کردبوون ئازاد کردن.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بڵاویکردەوە "هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) 20 کەسی خەڵکی دێرەزوور و دەوروبەری ئازاد کرد، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ داعش دەستگیر کردبوون".

بە گوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ "هەسەدە لیستێکی 56 کەسی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی ئازادیان بکات. ئەو کەسانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندییان بە رێکخراوی داعش دەستگیر کراون و بەشێک لەوانە چوار ساڵ لەمەوبەر دەستگیر کراون.