حكوومەت بڕیارێك بۆ پڕۆژەكانی بەرھەمھێنانی پەلەوەر دەدات
وەزارەتی كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان و عێراق تاوتوێی ئەم بابەتەیان كردووە

K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی عێراق له سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری سێ مانگ قه‌ده‌غه‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ری له سه‌ر ته‌واوی پرۆژه‌كان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌مباره‌وه دكتۆر جه‌مال شوكری نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 راگه‌یاند: "له كۆبوونهوەمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، روونكردنه‌وه‌ی پێویستماندا كه شه‌ش مانگه هیچ حاڵه‌ت یان گومانێك له باره‌ی بوونی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه".
گوتیشی: "روونمانكرده‌وه كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ر له پڕۆژه‌كاندا بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه‌و زیانێكی زۆری ماددی بهرسێكتهری ئابووری ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی عێراق بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و بڕیاریشه په‌له‌وه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بكرێت".