وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: لاڤرۆڤ و بلینكن به ته‌له‌فۆن قسه‌یانكرد
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ته‌له‌فۆن قسه‌یانكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا هه‌روه‌ها هاتووه: هه‌ردوو وه‌زیر له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووس ئیڤان گیرشكوفیتش قسه‌یانكردووه و بلینكن داوای ئازادكردنی له لاڤرۆڤ كرد، كه به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن له رووسیا ده‌ستگیركراوه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه لاڤرۆڤ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له رێزگرتن له بڕیاره‌كانی رووسیا ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بلینكن و لاڤرۆڤ دووپاتیانكرده‌وه كه پێویسته كه‌شوهه‌وای ئه‌رێنی بۆ شانده دیپلۆماسییه‌كان دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانیان بده‌ن.