بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیاران دەدرێت
دڵنیای دەدرێتە جوتیارانی ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، واده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی دیكه درێژ كرایه‌وه.
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، به‌غدا رازی بووه وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له سایلۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی دیكه درێژ بكرێته‌وه.
وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد به پێی ئه‌و بڕیاره تاكو 25 ئه‌م مانگه سایلۆكانی هه‌رێم گه‌نمی جوتیاران وه‌رده‌گرن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه بڕیاربوو رۆژی 15 ئه‌م مانگه واده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ته‌واو بێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای به‌شێكی زۆری جوتیاران دروست كردبوو به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا نۆبەی راده‌ست كردنی گه‌نمیان له سایلۆكان به‌رنه‌كه‌وتووه.