سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەی خەبات دەکات

سەرۆک بارزانی: رۆژنامەی خەبات دەنگی بەهێز و رەسەنی گەلەكەمان بووە

K24 – هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی 64ساڵەی دەرچوونی رۆژنامەی(خەبات) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی ئەو رۆژنامە دەکات.

لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: "رۆژنامەی(خەبات) لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتیمانپەروەرانەوە داكۆكی لە مافە رەواكانی گەلەكەمان کردووە و لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگی  بەهێز و رەسەنی گەلەكەمان بووە".

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی خەبات

سڵاو و ڕێز…

بەبۆنەی 64ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی(خەبات)ەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم.

ڕۆژنامەی(خەبات) لە قۆناغە جیاجیاکاندا بەردەوام بەوپەڕی پیشەییبوون و بە گیانێكی نیشتیمانپەروەرانەوە داكۆكی لە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان کردووە و لە پابەندبوونی بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەیاندنی پەیامی پێكەوەژیان و ئاشتیخوازیدا دەنگی  بەهێز و ڕەسەنی گەلەكەمان بووە.

لە ساڵیادی بە ئاشکرادەرچوونی ڕۆژنامەکەتاندا دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

4ی نیسانی 2023